پەیامی کورد... دژەتیرۆری کوردستان تیرۆریستێکی داواکراوی ڕادەستی دژەتیرۆری عێراق کردەوە
دژەتیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، کە تیرۆریستێکی داواکراویان دەستگیر کردووە و ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراقیان کردووەتەوە.
پەیجی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕایگەیاند: تیرۆریست (احمد ابراهیم احمد جدیع) ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کرا، بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوو، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە