دۆزرانەوەی شاکارێکی گەورەی ئەدەبی کوردی لە بەریتانیا

دۆزرانەوەی شاکارێکی گەورەی ئەدەبی کوردی لە بەریتانیا

پەیامی کورد... دۆزرانەوەی شاکارێکی گەورەی ئەدەبی کوردی لە بەریتانیا

دەستنووسی شاکارەکەی شێخ "عەبدولمۆئمێنی مەردۆخی" وەک گەنجینەیەکی گەورەی ئەدەبی کوردی لە وڵاتی بەریتانیا دۆزرایەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک لە شاکارەکەی شێخ عەبدولموئمێنی مەردۆخی، "دەستنووسی کەشکۆڵی شێخ عەبدولموئمێن/ کەشکۆڵە شیعری کوردی گۆرانی" لە کتێبخانەی نەتەوەیی وڵاتی بەریتانیا زانیارییەکی نوێی بۆ لایەنگرانی ئەدەبی کوردی خستە ڕوو.

لەم کەشکۆڵەدا شیعری هەورامیی نزیک بە ٤٠ شاعیری کوردی کە پێنج سەدە لەمەوپێش ژیاون لەوانە: "شێخ مستەفای تەختە و یووسف ئاسکە و عەللامە شێخ ئەحمەدی تەختە" تا سەردەمی ژیانی خودی نووسەری تێدا نووسراوە.

مێژووی ئەم نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە