هێزەکانی ڕووسیا لە چێرنۆبل کشانەوە

هێزەکانی ڕووسیا لە چێرنۆبل کشانەوە

پەیامی کورد... هێزەکانی ڕووسیا لە چێرنۆبل کشانەوە

هێزەکانی ڕووسیا لە بنکەی چێرنۆبل کشاونەتەوە و شەڕیشیان لە ماریوپۆل ڕاگرتووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، هێزەکانی ڕووسیا لە بنکەی ئەتۆمی چێرنۆبل لە ئۆکراینا کشاونەتەوە کە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو کۆنترۆڵیان کردبوو، بە ئاراستەی بێلاڕووس پاشەکشەیان کردووە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، پێشینی دەکەن ڕووسیا ئەو ناوچەیە جێ بهێڵێت.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆردومانکردنی ماریوپۆل ڕادەگرن کە ئێستا گەمارۆدراوە، ئەوەش لەپێناو دەرچوونی خەڵکی مەدەنی لەو شارە و کردنەوەی دەرچەیەکی مرۆیی بۆ خەڵک بەرەو شاری زابۆرجیای ئۆکراینا.

ڕووسیا پێشنیازیشی کردووە لەپێناو سەرکەوتنی ئەو هەوڵە مرۆییە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور سەرپەرشتی جێبەجێکردنی بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە