سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات
پەیامی کورد      ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین ، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ھەرەشە و تەحەدیاتی بەردەم عێراق بەتایبەت لە قوناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی  هەردوولا لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیری و حوکمڕانی ڕاست و دروست کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە