پەیامی کورد ... سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند : لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، 22 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێن.
سامان محەمەد ، سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: "رێكارەكانی تاپۆكردنی كەرتی باغەمرەی شەهاب تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، سەرجەم زەوییەكانی ئەو سنوورە تاپۆ دەكرێن".
سەرۆكی شارەوانی هەولێر هەروەها ووتی ، ژمارەی زەوییەكانی كەرتی باغەمرەی شەهاب، كە دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر – كەركووك، 22 هەزار پارچە زەوییە و سەرجەمیان لە كارتەوە دەكرێن بە تاپۆ و سەنمەدەكانیان بە خاوەنەكانیان دەدرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە