سێ وڵاتی ئەورووپایی نوێنەرانی ڕوسیا دەردەکەن

سێ وڵاتی ئەورووپایی نوێنەرانی ڕوسیا دەردەکەن

پەیامی کورد … سێ وڵاتی ئەورووپایی نوێنەرانی ڕوسیا دەردەکەن

 

ئەڵمانیاو سویدو پۆڵەندا ڕایدەگەیەنن هەر یەكەیان دیپلۆماتكارێكی ڕووسی دەردەكات وەك تۆڵەكردنەوە لە بڕیارەكەی مۆسكۆ بۆ دەركردنی دیپلۆماتكارەكانی ئەو وڵاتانە لە ڕووسیا، بەهۆی قسەو باسی ئەوەی گوایە بەشدارییان لەو خۆپێشاندانەدا كردووە كە بۆ پشتیوانی دەكران لە ئالێكسی ناڤاڵنی، ڕەخنەگر لە كرملن.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، ئۆفیسی فیدراڵی كاروباری دەرەوەی دیپلۆماتێكی باڵیۆزخانەی ڕووسی لە بەرلین دەستنیشانكردووە تا وڵاتەكە جێبهێڵێت.

 

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، بڕیاری مۆسكۆ بۆ دەركردنی (3) دیپلۆماتكاری ئەوروپی كە یەكێكیان دیپلۆماتێكی ئەڵمانیاییە هیچ ڕەواییەكی نییە، هەردوو وڵاتی سویدو پۆڵەنداش ڕاگەیەندراوی هاوشێوەیان بڵاوكردۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە