پەیامی کورد ... ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی عێراق زیاتر دەبێت
دوو بەرپرسی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە بەغدا لە ترسی هێرشگەلی مووشەکی و ڕاکێتی جارێکی دیکە هەواڵ دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بنکەی میدیایی هەواڵ ی ئاکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەگەری داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە بەغدا لە ترسی دووبارە بوونەوەی هێرشگەلی مووشەکی و ڕاکێتی بۆ سەر ئەم باڵیۆزخانەیە هەواڵی دا .
بەرپرسانی ئەمریکی ش پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە لە ئاستانەی یەکەمین ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەغدا نیشانەگەلێک بە واتای " ئامادەکاری و تەدارۆکاتی هێرشێکی لەناکاو یان پێگەیشتووە .
دەوترێ لەم هێرشەی ئەم دوایی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زیاتر لە ١١ ڕاکێت و مووشەکی بە ناوچەی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا تەقێندراوە .
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ئێران بە بەرپرسیاری هێرشە مووشەکییەکان لە عێراق دەزانێت و هەڕەشەی کرد لە ئەگەری کوژرانی هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی تاران دەبێ ووڵامدەر بێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە