پەیامی کورد … له‌باره‌ی بۆردومانکردنی بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی وتەبێژی هاوپەیمانان روونكردنه‌وه ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، كه فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یەکێک لە کۆگاکانی چەکی فیرقه‌ی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی لە نەجەف بۆردومانکردووە، له‌مباره‌یه‌وه وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی روونكردنه‌وه ده‌دات.
لە تویتێکدا، كۆلۆنیل واین ماروتو وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌فته‌یه هیچ هێرشێکی ئاسمانیمان بۆسه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئەنجام نەدراوە لە عێراق و سوریا.
سه‌باره‌ی به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان بۆسه‌ر یه‌كێك له كۆگاكانی چه‌كی فیرقەی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتیشی: هه‌رچه‌نده مافی هاوپەیمانانه بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و سەپاندنی ئاسایش، هه‌ر كارێكی پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام ئێمه هیچ هێرشێكی له‌و جۆره‌مان ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وتەبێژی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه فیرقەی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یەکێک لە کۆگاکانی چەکی فیرقەکەی لە نەجەف بۆردومانکردووە.
لە بەیاننامەیەکیشدا، شانەی میدیای ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تەقینەوەی ئەو کۆگایە بەهۆی خراپ هەڵگرتنی چەکەوە بووە، كه به‌هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه، نەک بۆردومانی ئاسمانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە