ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا زانیاریەكی نوێ لەبارەی رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرادەكات, كە پێدەچێت هەوڵێكیش بێت بۆ ستایشكردنی پیشەسازی سەربازی رووسیا و بەتایبەتی هیلكۆپتەرەكانی.
پۆتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندووە،"پاسەوانەكانی ئیبراهیم ڕەئیسی بە دوو هیلیكۆپتەری ڕووسیەوە یاوەری سەرۆك كۆماری ئێرانیان كردووە, لە هەمان ناوچە و هەمان كات و هەمان بارودۆخی كەش و هەوادا, بەبێ هیچ كێشەیەك توانیویانە گەشتەكەیان ئەنجام بدەن و بگەنە شوێنی خۆیان".
فڕۆكەكەی سەرۆك كۆماری ئێران كە رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو, لە ناوەڕاستی دارستانەكانی ئەرسباران لە پارێزگای ئازرباینجانی خۆرهەڵات كەوتەخوارەوە, لە جۆری "بیل 212" بوو, كە لەلایەن كۆمپانیای بیل هیلیكۆپتەر تەكسترونی ئەمریكییەوە دروستكرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە