توركمانه‌كانی دژه كورد دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌یانه‌وێت بۆ خۆسه‌پاندن شه‌ڕ به‌كورده‌كان بفرۆشن،سووكایه‌تی به تەواوی پیرۆزیه‌كانی كورد ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له دۆخى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: "ئێستا به دیاریكراوى هه‌ر یه‌ك له
ئه‌رشه‌د ساڵح، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و نیازى میعمار ئۆغڵو، بڕیارده‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه خه‌ڵكى خورماتووه و یه‌كێكه له سه‌رانى حه‌شدى توركمانى و ئه‌حمه‌د چایرلی، كه یه‌كێكه له سه‌رانى حه‌شدى توركمانى و خه‌ڵكى خورماتووه، ئه‌و كه‌سانه له‌پشت په‌رده‌وه كار ده‌كه‌ن تا پشێوى و شه‌ڕ له كه‌ركووك له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان دروست بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌د چایرلی، كه یه‌كێكه له سه‌رانى حه‌شدى توركمانى، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی داگیركردنى خورماتوو له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه زوو چووه سه‌ر فه‌رمانگه‌كانى خورماتوو و لایڤی فه‌یسبووكى ده‌كرده‌وه و ده‌ستی كرد به لادانى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان و پاشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌ستیان كرد به دزین و ته‌قاندنه‌وه و سووتاندنى خانووى هاووڵاتییانى كورد له خورماتوو، هه‌روه‌ها نیازی میعمار ئۆغلۆش ده‌ستی هه‌بووه له ڕووخاندنى خانووى هاووڵاتییانى كورد له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ئێستاش له كه‌ركووك سه‌ركردایه‌تیى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، هه‌موو لایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ته‌زویر بۆ یه‌كێتی كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئێستا له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت سه‌ره‌ڕای خراپیی دۆخە ئه‌منییه‌كه‌ى، هه‌وڵ ده‌ده‌رێت كورد - توركمان و عه‌ره‌ب - بكه‌ن به‌گژ یه‌كدا و شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی دروست بێت، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى توركمانى ناو حه‌شدى شه‌عبی، كه خه‌ڵكى خورماتوو و ناحیه‌ى تازه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووكیش وه‌ك خورماتوو لێ بكه‌ن و ئه‌و كوردانه‌ى له شاره‌كه‌ش ماوه‌نه‌ته‌وه ده‌ریان بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە