پەیامی کورد ... ڤیزە لەنێوان عیراق و تورکیا هەڵگیرا
باڵیۆزی عیراق لەتورکیا ڕایگەیاند، یەکێک لەئەنجامە هەر گرنگەکانی کۆبوونەوەکەی کازمی و ئەردۆغان بریتی بوو لەوەی بگەڕێنەوە بۆ پەیمانی ساڵی ٢٠٠٩ ، کە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی ڤیزەی نێوان عیراق و تورکیا.
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق لەتورکیا ڕایگەیاند، یەکێک لەئەنجامە هەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکەی کازمی و ئەردۆغان بریتی بوو، لەوەی بگەڕێنەوە بۆ پەیمانی ساڵی ٢٠٠٩ ، کە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی ڤیزەی نێوان عیراق و تورکیا.
ئاماژەى بەئەوەشدا، لەساڵی نوێیوە ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەڵدەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هاتوچۆی هاوڵاتییان لەنێوان هەردوو وڵاتدا دژواربوو و ئاستەنگی دروستدەبوو، بەڵام ئەم گەشەسەندنەی پەیوەندییەکان لەسایەی پشتگیری سیاسی و سەردانەکەی کازمی بۆ تورکیا هاتە ئاراوە.
ڕۆژی پێنج شەممە سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لەتورکیا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و جەخت لەپتەوکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە