عیراق له‌ ریزبه‌ندی شه‌شه‌مین وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندایه‌

عیراق له‌ ریزبه‌ندی شه‌شه‌مین وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندایه‌

پەیامی کورد ... عیراق له‌ ریزبه‌ندی شه‌شه‌مین وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندایه‌

 

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق لە ریزبەندی شەشەمدا بووە لە نێوان گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدا، هەروەها لە شەفافترین وڵاتی جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پلەی ١٦٠ی لە جیهاندا تۆمار کردووە.  

 

رێکخراوه‌كه‌ لە راپۆرتێکیدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی كانوونی دووه‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "نیوزیلەندا و دانیمارک بە ٨٨ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندا بوون لە شەفافیەت و دواتر وڵاتانی فینلەندا، سویسرا، سەنگافورە و سوید، بە 85 خاڵ لە پلەی دووەمدان و نەرویجیش لە پلەی سێیەمدا بە ٨٤ خاڵ".  

 

وه‌ك راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، "عیراق لە پلەی شەشەمی ریزبەندی وڵاتانە لە گەندەڵیی و لە پێش لیبیا و سودان و یەمەن و سوریا و سۆماڵەوە بووە، لە کۆی ١٨٠ وڵات پلەی ١٦٠ی لە شەفافیەت وەرگرتووە و 21 خاڵ لە پێش بۆروندی و کۆنگۆوەیە".  

 

راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە: "سۆماڵ، باشوری سودان، سوریا، یەمەن و ڤەنزوێلا لەپلەکانی‌ یەکەمی‌ ریزبەندی‌ گەندەڵیدان".   

 

رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کە راپۆرتی ساڵانە لەسەر گەندەڵی بڵاودەکاتەوە، هەڵسەنگاندنێکی سیفر تا ١٠٠ دیاریکردووە کە وڵاتان لە گەندەڵترینەوە بۆ کەمترین گەندەڵکاریی دیاری دەکات، راپۆرتەکەش لەسەر بنەمای داتای کۆکراوەی رێکخراوەکەیە لە ١٣ دەستە و دامەزراوەی جیهانی، لەوانەش "بانکی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندە ئابوورییە جیهانییەکان". 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە