سعوودیە : پێویستە کورد ئامانجی ستراتیژییان هەبێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە

سعوودیە : پێویستە کورد ئامانجی ستراتیژییان هەبێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە

ئەنوەر ماجد عێشقی  " لیوای خانەنشین کراو کە پێشتر ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی سعوودیە بووە و لە ئێستادا سەرۆکی توێژینەوە سیاسی و ستراتیژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، نووسیویەتی و دەڵێت ، ئەمریکا هاوپەیمانی تاکتیکی کوردستانە ، بەڵام هاوپەیمانی ستراتیژی هەر یەک لە ئێران و تورکیایە ، نەک ڕژیمی ئاخوندەکان و ئەردۆگان .

 سەرۆکی توێژینەوە سیاسی و ستراتیژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە سعوودیە دەشلێت پێویستە لە سەر کورد یەکرێزی خۆیان بپارێزن ، ئامانجی ستراتیژییان هەبێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە هەبێت ، بە ڕێگەی ئاشتیانە و هێمنانە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە