پەیامی کورد... دوای بڕیاری دادگا سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژارنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دواخرا.
خالد ڕێکانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بڕیاربوو سەرۆکی تازەی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێرن، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی.
خالد ڕێکانی گوتیشی: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دادگا کۆببێتەوە و بڕیاربدات کە کۆبوونەوەی ڕابردوو یاسایی بووە و دروستە کۆبوونەوەکە تەواوبکرێت و سەرۆکی تازەی پەرلەمان ھەڵبژێرن یاخود یاسایی نییە و پێویستە دەرگا بۆ کاندیدی نوێ بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بۆیە کاتێک دادگا ئەو بڕیارەی دا ئەوکات ڕۆژێک دیار دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە