پەیامی کورد ... دواهەمین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بڵاو دەکرێتەوە
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٣٤٨ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.
لە بەیانێكدا، وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،"لە دوێنێوە ١٩٢٧٨ پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٤٨ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە دوێنێوە ٢٦٧٤ هاووڵاتی هەڵگری ڤیرووسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، ٧٥ هاووڵاتی تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق لەبارەی كۆی گشتی تووشبوانی پەتاكە رایگەیاندوە، تاكوو ئێستا ١٧٦ هەزار و ٩٣١ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٢٥ هەزار و ٣٧٤ كەس چاكبوونەتەوە كە دەكاتە ٧١٪ی كۆی گشتی تووشبوان، ٥٨٦٠ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە