بەپێی دواین ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا ئێستا له سەرجەم پارێزگاكانی عێراق رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی گشتی له (٧٠٪) و ده‌نگدانی تایبه‌تیش له (٥٨٪) تێپه‌ڕیكردووه.
ئەمڕۆ (٢)ی ئایاری (٢٠١٨) سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووە، کە "دوێنێ كۆمسیۆن دواین ئاماری له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان وه‌رگرتووه به‌و پێیه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌واوی عێراقدا (٧٠،٢٩٪)ی دەنگدەرانی گشتی و (٨٥،٣٠٪) کارتی دەنگدانی تایبەتییان وەرگرتوەتەوە.
ئاشکراشیکردووە، کە "پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان له‌پێشه‌وه‌ی زۆرێك له‌پارێزگاكانن لەوەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان".
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن رونیشیکردووەتەوە، کە له‌پارێزگاكانی هه‌رێم رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له زیادبوون كردووه به‌جۆرێك له سلێمانی (٧٨،٢٩٪) كه له‌هه‌موویان زیاتره، لەهەولێر (٧٧،٧٢٪) و لە دهۆک (٧٧،٤٣٪) و لە كه‌ركوكیش (٧٦،٤٣٪).
هەروەها پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن ڕێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌كه‌ش زیادبكات تاوه‌كو ئێستاش لە کۆی (١١) ملیۆن کارتی دەنگدان، (٩) ملیۆن و (٨٠٤) هەزار و (٧٦١) کارتی دەنگدان دابەشکراون.
دووپاتیشیکردەوە، کە (٨)ی ئایاری ئەم مانگە دوایین وادەی پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان دەبێت.
سه‌عید كاكه‌یی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "هه‌رچه‌ندە (٢٤) ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها (١١) ملیۆنیان كارتی بایۆمه‌ترییان كردووه، ئه‌وانه‌شی بایۆمه‌ترییان نه‌كردووه ده‌توانن به كارته كۆنه‌كه‌ی ساڵی (٢٠١٤) ده‌نگ بده‌ن".
بڕیاره له (١٢)ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە