پەیامی کورد ... دوایین کاتی کۆتایی هێنانی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕاگەێندرا
بڕیارە بەر لە کۆتاییھاتنی ئەمساڵ بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر تەواو بکرێت و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێ، دەیان گەڕەک سوودمەند دەبن.
سەرتیپ قادر، بەڕێوبەری پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر، ڕایگەیاند: "سەرەڕای قەدەغەی ھاتووچۆ و ڕەوشی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر بەردەوامە و قۆناغی باشی بڕیوە و بڕیارە بەر لە ھاتنی ساڵی نوێ قۆناغی یەکەمی شەقامەکە لە ڕێگەی پیرمام بۆ بەحرکە بکرێتەوە."
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری گوتی: "دوای کۆتاییھاتنی قۆناغی یەکەم دەست بە قۆناغی دووەمی شەقامەکە دەکرێت ئەگەر ئاستەنگ نەیەتە ڕێگامان، چوونکە لە قۆناغی یەکەمی ژمارەیەکی زۆر گەڕەک سوودمەند دەبن و دەبێتە شەقامێکی ستراتیژی."
سەرتیپ قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "شەقامی بازنەیی ١٥٠ مەتری بەپێی ستاندەردی جیھانی بە شێوەیەکی پێوانەیی پێشکەوتوو درووست دەکرێت و بە تەواوبوونی ھەر بەشێکی خزمەتێکی باش پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکات."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە