پەیامی کورد ... دوای چەند ڕۆژ لە کرانەوەی قوتابخانەکانی فەڕەنسا جاریکی دیکە بڕیاری داخستنی دەرکرا
فەڕەنسا کە چەند ڕۆژ پێش قوتابخانەکانی کردەوە ، ٢٢ قوتابخانەی بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا جارێکی دیکە داخست
وەزیری پەروەردەی نەتەوەیی فەڕەنسا ژان میشێل بلانکی ڕایگەیاند : ژمارەیەک قوتابخانە لە فەڕەنسا کرانەوە و ئێستاش بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو ووڵاتە رووی لەزیادبوونە، بەشێک لەسەندیکاکانی مامۆستایان و دایک و باوکان ناڕەزایەتییان لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەربڕیوە و بەوهۆیەوە بڕیاری داخستنی ٢٢ قوتابخانە دراوە لە دوورگەی لاریۆن.
رۆژی سێشەممەی رابردوو بڕیاری ناردنەوەی ١٢ ملیۆن خوێندکار و قوتابی بۆ قوتابخانەکان درا، بەڵام لەئێستادا ناڕەزاییەکی گەورە لەنێو مامۆستایان و دایک و باوکاندا هەیە و بەهۆکارێکی خێرا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای دەزانن.
بۆدووهەمجار و بۆ دوو رۆژ لەسەریەک زیاتر لە حەوت هەزار حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆماردەکرێت کە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی رۆژانەیە لە ئەورووپادا، ئەوەش زیاتر بەرپرسانی تەندرووستی و هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتەی ترساندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە