ژەنڕاڵ ژۆزێف ڤووتێل بەرپرسی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە " سێنت کام " لە دوو تویتی جیاوازدا سەبارەت بە نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باس لە دەوری شەڕئەنگێز و تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی دەکات و لەم بارەوە دەنووسێت :" دەوری سەرەکی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ئەوەیە کە چالاکی تێکدەرانەیەان هەیە لە ناوچەکە."
ژەنڕاڵ ڤووتێل لە تویتێکیدا ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئۆگۆست نووسیویەتی :" بەلامەوە ڕوون و ئاشکرایە قاسم سلێمانی و هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، ناوەندی سەرەکی جەنگێکی بەربڵاون لە ناوچەکە بە تایبەت لە سووریا ، عێراق و لوبنان و بەحرەین و یەمەن."
هەروەها باس لە دەوری تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی دەکات و دەڵێت :" ئێمە کۆمەڵێک چالاکی تێکدەرانەی ئێران و جەنگی نوێنەرایەتی ئەوان لە ناوچەکە دەبینین ." هەروەها دەڵێت :" من لام وایە ئێران گەورەترین هەڕەشەی درێژخایەنە لە سەر ئارامی و سەقامگیری ئەم ناوچەیە لە دونیا." ئەم بەرپرسە پلەبەرزە سەربازییەی ئەمریکا بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە چالاکی و دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق و سووریا ، تاران بە هۆکاری نائارامی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی حکوومەتی ئەسەد دەزانێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە