دووبه‌رپرسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنورى شه‌نگاڵ به‌ناوه‌كانى عه‌باس جرجۆ و حه‌سه‌ن داشر كه‌پله‌ى مه‌ڵبه‌ندیان له‌سنوره‌كه هه‌یه ، سه‌ردانى هادی عامری ده‌كه‌ن له‌شارى به‌غدا به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردنیان به‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سنورى شنگاڵ ، به‌رپرسه باڵاكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به سه‌ردانی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى خۆشحاڵ بووه كه‌به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردن هاتوون و پێیانى ڕاگه‌یاندووه ده‌رگاى هێزه‌كه بۆیان كراوه‌ته‌وه .
له‌سه‌ره‌تاى هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ شه‌نگال و هاتنى هێزێكى داگیر كه‌ر بۆ شاره‌كه ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ویستوویانه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌و هێزه‌وه ، به‌ڵام دواتر هاتوون بۆ لقى 17ى شه‌نگالى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له‌چوونی خۆیانیان كردووه كه‌نیه‌تیان هه‌یه په‌یوه‌ندى به‌و هێزه‌وه بكه‌ن ، لقى پارتى له‌شه‌نگال به‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌و دوو به‌رپرسه ڕ‌ازى نه‌بووه بۆیه ده‌رگاى لقى بۆ ئه‌وانى كردووه‌ته‌وه و وه‌ری گرتوون به‌پله‌یه‌كى ڕه‌مزی ، ڵه‌گه‌ڵ پێدانى موچه‌یه‌ك له‌پێناو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نه‌كه‌ن به‌حه‌شدى شه‌عبى .
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا جارێكى دیكه ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى كۆنەى یه‌كێـتى جارێكى دیكه هه‌وڵیان داوه بچنه نێو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیان كردوه به‌هادی عامری له‌به‌غدا دیداریان له‌گه‌ل ئه‌و به‌رپرسه ئه‌نجام داوه
قادر قاچاغ به‌رپرسى لقى 17ى شه‌نگالى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند : ئه‌و دوو به‌ڕێزه كادیری ئێمه نه‌بوونه پێشتریش به‌ڵام ئێمه كه پله‌ى ڕه‌مزیمان پێدان كاتێك په‌نایان بۆ لق هێنا ئێمه له‌پێناو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نه‌كه‌ن به‌حه‌شده‌وه موچه‌مان بۆ دیاریکرد ، بەڵام دیاره ئه‌وان ئێستا جارێكى دیكه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندى بكه‌نه‌وه به‌حه‌شد لاى ئێمه نه‌ماون ، وه‌لاى ئێمه پله‌ى حزبیان نه‌بووه ته‌نیا پله‌یه‌كى ڕه‌مزی و موچه‌یه‌كمان پێداون له‌پێناو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نه‌كه‌ن به‌حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌ممانه فێرهی ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ر بوونه ، وه‌كادیری ئێمه‌ش نه‌بوونه كۆنه یه‌كێتین له‌سنوره‌كه كه‌له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیان كردووه به‌حه‌شدى شه‌عبى ، به‌هیچ جۆرێك كادیری پارتى نه‌بوونه له پێشووتر و وه‌له ئێستاشدا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە