پەیامی کورد... دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیانلەدەستدا
.
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگی عێراق و ئەمریکا لە نزیک کەمپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا کە برا بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو مینە لە کاتی جەنگی عێراق و ئەمریکادا لە ژێر زەویدا چێندراوە و بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دووبارە دەرکەوتووەتەوە و ئەو دوو منداڵەش بۆ یاریکردن چوونەتە نزیک ئەو بۆمبە و دەستکارییان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
ئەو دوو منداڵە برای یەکدین و تەمەنیان لەنێوان نۆ بۆ ١١ ساڵانە وخەڵکی گوندی دێوانەی سەر بە قەزای مەخمورن و شوان بوون و لە ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی جەنگی داعشەوە ئاوارەی کەمپی دیبەگە بوون.
ئەو ناوچەیە لە کاتی جەنگی عێراق و ئەمریکا سەربازگەی سوپای عێراق بووە و بڕێکی زۆر مینی تێدا چێندراوە و پاش جەنگی عێراقیش لە دژی داعش کەمپی دیبەگە لە نزیک ئەو ناوچەیە بۆ ئاوارەکانی ئەو جەنگە دروستکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە