دوو کورد کە هاوژینی یەکن ، خەڵاتی زێڕینی کەنەدا لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بواری کشتو کاڵی بە دەست دەهێنن

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دوو کورد کە هاوژینی یەکن ، خەڵاتی زێڕینی کەنەدا لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بواری کشتو کاڵی بە دەست دەهێنن

پەیامی کورد      ...    دوو کورد کە هاوژینی یەکن ، خەڵاتی زێڕینی کەنەدا لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بواری کشتو کاڵی بە دەست دەهێنن

دوو کورد کە هاوژینن لە کەنەدا لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بواری کشتوکاڵدا بەشداری دەکەن و پلەی یەکەم بەدەست دەهێنن و خەڵاتی زێڕین وەردەگرن.

د. تاڤگە سلێمان، پسپۆڕی کشتوکاڵ و وەرگری خەڵاتی یەکەمی کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند، "کۆنفرانسەکە هەر ساڵە و لە وڵاتێک دەکرێت کە لەسەر داهێنانی نوێیە. ئەمە دووەم جارمان بوو کە بەشدار بووین. پار لە کۆریای باشوور بەشدار بووین. ئەوەی پار بە ناوی "Toronto International Society of Innovation and Advanced Skill" بوو کە ناونیشانی داهێنانەکەمان "Blast Blaster RS4" بوو و پلەی یەکەممان بە دەست هێنا."

ئەو لەبارەی ئەو داهێنانەی یەکەمیانەوە باسی لەوە کرد کە داهێنانەکە بەکتریایەکی نوێ بووە و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی برنج بەکاریان هێناوە و ووتی: "سەرەڕای ئەوەی 100٪ نەخۆشییەکانی برنجی چارەسەر کرد، 60٪ـیش بەرهەمەکەیی زیاد کرد. لە مالیزیا ئەو داهێنانەمان کرد و ئێستا بەرهەمەکەمان لەوێ سێ ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و دەفرۆشرێت. کە هاتینەوە داهێنانەکەمان پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکراوە."

 کۆنفرانسی دووەم لە کەنەدا بووە کە ٢٨-٠٨-٢٠٢١ ساز کراوە تێیدا پلەی یەکەم و خەڵاتی زێڕینیان بەدەست هێناوە.

د. تاڤگە سلێمان ووتی: "کۆنفرانسەکە ناوی 'Six International Innovation Competition in Canada'  بوو درووشمەکەی 'I can (من دەتوانم)' بوو. ناونیشانی داهێنانەکەی ئەم جارەمان 'Nano Emotion biopeschiraschores' بوو. ئەمەیشیان هەر قڕکەرە، بەڵام لە بەکتریا درووستمان نەکردووە، بەڵکو لە سماقاو وەرمانگرتووە کە هەرچی بەکتریای زیانبەخش و کەڕووی زیانبەخشی کشتووکاڵییە دەکوژێت. زیاتر لەسەر نەخۆشییەکانی تەماتە تاقیمان کردەوە. ئەمەیش لە کەنەدا یەکەم بوو."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە