دوو تۆمەتباری ئاگردانی شاخی گۆیژە دەستبەسەر کران

دوو تۆمەتباری ئاگردانی شاخی گۆیژە دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... دوو تۆمەتباری ئاگردانی شاخی گۆیژە دەستبەسەر کران

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند کە ئەو تۆمەتبارانەی‌ شاخی‌ گۆیژەیان سوتاند، دەستبەسەر کراون.

 

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، پاش ئەوەی‌ شەوی‌ (٣ لەسەر ٤ی‌ مانگی ٩ی ئەمساڵ) بەشێك لە دارەکانی شاخی‌ گۆیژە سوتا، بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینەوەكانی‌ دەستپێكرد بەمەبەستی‌ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ ئەنجامدەرانی.

 

رونیشكراوەتەوە، پاش بەدواداچون و كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌ وردو وەرگرتنی‌ بڕیاری‌‌ دادوەر، توانرا رۆژی‌ شەممە ٣ی تەشرینی یەکەم دوو كەس بەتۆمەتی‌ سوتاندنی‌ دارەکانی شاخی‌ گۆیژە لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە دەستگیربكرێن.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیس، هەردوو تۆمەتبار لەدایكبووی ساڵەكانی‌ ١٩٩٣ و ١٩٩٠ بوون و لەبەردەم دادوەری‌ لێكۆڵینەوەدا دانیانناوە بەتاوانەكەیانداو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ ١٠ی ژینگە راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە