پەیامی کورد ... دووهەم بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە لایەن مەسروور بارزانی لە مەراسمێکدا لە سلێمانی ڕاگەێندرا
مەسروور بارزانی لە مەراسیمی دانانی دووهەم بەردی بناغە "ی شەقامی ١٠٠ مەتری لە سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی حکوومەت و خەڵکی سلێمانی شایەنی پرۆژەی زیاترن.
راشیگەیاند، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم و خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدارم بۆ دانانی " دووهەم به‌ردی بناغه‌ی " شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی. بێگومان یه‌كێكه له پرۆژه هه‌ره گه‌وره و ستراتیژییەکانی حكوومه‌ت بۆ شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی.
سەرۆک وەزیران گووتی، خۆشه‌ویستانی سلێمانی شایه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ترن، ئێمه له حكوومه‌ت به‌ڵێنمان داوه خزمه‌تكاری هه‌مووان بین.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌م حكوومه‌تە گرینگی به هەموو ژێرخانەکان ده‌ده‌ین، رێگه‌وبانیش به‌شێكی سه‌ره‌كییه، لێره‌وه پرۆزبایی له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌م.
مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە، راسته ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌مێكه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌م كابینه‌یه‌دا ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان برده سه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانە بۆ پرۆژەکە کرا به دیزاینێك و بودجه‌یه‌كی باشتر. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکی حکومەت لە سلێمانی رایگەیاند، لە حكومه‌ت بێ جیاوازی گرنگیمان به هه‌موو ناوچەکان داوه، بەڵام دوای ده‌ستپێكردنی کارەکان هه‌ندێك قه‌یران هاتنه پێش، كه رێگری له زۆر پرۆژه‌ی حكومه‌ت كرد، به‌ڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه نیشانه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامیی و ناهێڵین هیچ قه‌یران و ئاسته‌نگێک بمانوەستێنێت و كابینه‌كه‌شمان خزمه‌تگوزار ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
راشیگەیاند، سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م و به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تگوزاری. ئێمه حكومه‌تێكی فرهلایهنین و هاوپه‌یمانین له چه‌ند حزبێكی جیاواز پێکهاتووین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێمان دیاره هیچ هه‌ست به‌وه ناكه‌ین كه له حزبی جیاواز بین، ئه‌مه‌ش وایكردووه تیمه‌كه گونجاوتر به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین. ئێمە، بەخۆم و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانەوە، کەسی حزبیمان نییە.
سەرۆک وەزیران دەڵێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و قهیرانرکان ببینه‌وه و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئه‌وەی ئەو جۆره پرۆژانه له كاتی پێویست جێبه‌جێ بكرێن. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری، كه تووشمان بووه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه هه‌ره‌سی به زۆر شوێنی جیهان هێناوه و كوردستانیش له‌و قه‌یرانه به‌ده‌ر نییه، کاریگەری لەسەر حکومەت هەبووە. ئه‌وه‌ش ناچاری كردووین خۆمان بگونجێنین، سوپاسی خۆڕاگری و تێگه‌یشتنی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م؛ له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستان و پشوو دریژ بوون له دواكه‌وتنی مووچه.
مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ندێكجار خوێندنه‌وه‌ی جیاواز ده‌كرێن، پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامە له حكومه‌ت، به‌ڵام به شه‌و و رۆژێك ناكرێت ئه‌نجامه‌كانی به‌دیار بکەون، به‌ڵام شتی باشمان كردووه و به‌شێك له‌و چاكسازییانه ئه‌نجامه‌كه‌یان دیاره. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بووایه نه‌مانده‌توانی زۆر شت بكه‌ین.
گووتیشی، نه‌ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی کە بۆ مووچه لە لایەن بەغدا دیاریكرابوو، وایكردووه تووشی گرفت له دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا ببین. ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی باس ده‌كرێن كه ده‌ستكاری مووچه به‌شێكه له چاكسازی، وا نییه، چوونكه ئێمه به ناچارییه‌وه ده‌ستكاری مووچەمان کردووە، به‌ڵام له چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین و پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژه و به شه‌و و رۆژێك كۆتایی نایه‌ت، بۆیه سوپاسی خه‌ڵكی ده‌كه‌م كه پشوو درێژبوونه و تێده‌گه‌ن كه ئه‌و قه‌یرانه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا نه‌بووه. سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانی گووتی، هاوكاریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت وا ده‌كات زووتر ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنین و هه‌لیكاری زیاتریش دابین بكرێت، ده‌توانرێت ده‌رفه‌تێكی باشتریش بۆ ره‌وشی ئابووری كوردستان بهێنینه ئاراوه. خه‌می یه‌كه‌می ئێمه دابینكردنی مووچه‌یه، به‌ڵام دواجار جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژیش بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، هیوادارم بتوانین رووبه‌ڕووی په‌تای كۆرۆنا ببینه‌وه و داوا ده‌كه‌م هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ببن، سوپاسی تیمی خۆجەیی سلێمانیش ده‌كه‌م كه به خه‌مخۆری دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمانی خۆشه‌ویست وه‌ستان، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كرد. له‌وانه‌یه خواستی زۆری خه‌ڵك ئه‌وه بێت ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به پارێزگاره‌كان بدرێت، بێگومان ئه‌وه‌ش له كارنامه‌ی كابینه‌ی ئێمه‌دا هاتووه و زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیشمان پێداون و له داهاتووش زیاتر ده‌بێت.
سەرۆک وەزیران لە کۆتایی قسەکانی داوای‌کرد، په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی جیددی ته‌ندرووستییه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، بۆ پاراستنی خۆتان و كه‌سوكار و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندی رێنماییه‌كان ببن، تكا ده‌كه‌م با مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه به سیاسی نه‌كرێت، با ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له كه‌رتی ته‌ندرووستی كار ده‌كه‌ن له پزیشكان و كارمه‌ندان کە خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی له‌به‌ر چاوتان بێت. ئه‌و رێنماییانه‌ی حكوومه‌ت ده‌ریكردوون ئێستا ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هاووڵاتیان، بۆیه خۆتان بپارێزن. دڵنیام دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و قه‌یرانه، حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان به گشتی پێدەخاتە قۆناغێكی گه‌شتر و باشتر و ئابوورییه‌كی به‌هێزتر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە