پەیامی کورد ... هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر تورکیا لە لایەن پۆلیسی ئاڵمانیاوە پووچەڵکرایەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێرشێکی خۆکوژی ئەندامانی داعش لە تورکیا پووچوڵکرایەوە .
بە پێی زانیارییەکان پۆلیسی شاری ئۆنباخ ی ئاڵمانیا ٢ کەسی سەر بە داعش یان لە حاڵی پیلاندانان بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی خۆکوژی لە تورکیا بوون ، دەست بە سەرکرد .
بە ووتەی پۆلیس ، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان خەڵکی مەقدوونییە و تەمەنی ٢٤ ساڵە کە ئەرکی ئەو داڕشتنی پیلانی هێرش لە ناو تورکیادا بووە .
هەروەها هاودەستەکەی کە تەمەنی ٢٢ ساڵە لە ڕیگای ئۆنڵاینەوە هەوڵی ئەوەی داوە کە گەنجانی دیکە بۆ هاوکاری و یارمەتی لە ئەنجامدانی کاری خۆکوژی لە ناو تورکیا دابووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە