ئایا " تاران " بەم زووانە لە ناو دەچێت ؟؟؟

ئایا " تاران " بەم زووانە لە ناو دەچێت ؟؟؟

پەیامی کورد ...  زەوینی بن پێی تاران چووڵ دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " eurekalert»، ئێران لەگەڵ کێشەی ئاو بەرەڕوو دەبێتەوە . کۆگاکانی ژێرزەوینی ئاوی تاران ڕووی لە کۆتایی هێنانە . لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی ئێران لە بەشی کشتوکاڵ سەرمایەیەکی زۆری گەورەی تەرخان کردووە و هەوڵی داوە لە بواری خواردەمەنییەوە پێویستی بە هیچ لایەنێک نەبێت .
بۆ بەدی هێنانی پێویستییەکانی ئەم بەشە بە ئاو ، کۆگاکانی ژێرزەوینی تا ڕادەیەکی زۆر زیاتر بە کاریان هێنا . سەرەڕای ئەمانە ، دەوڵەتی ئێران ، بەندئاوی زۆری بۆ کۆکردنەوەی ئاو بە ئامانجی تایبەت درووست کردووە .

ئەم کارە هۆی کەم بوونەوەی ئاوگەلی کۆگای ژێرزەوینی بووە کە بە بیاوانی بوون و کەم بوونەوەی ئاوی دەریاچەی " ئۆرمیە " گەیشتووە . دەریاچەی " ئۆرمیە " دووهەمین دەریاچەی خوێی دونیایە لە باکووری – ڕۆژئاوای ئێران  .

کەم بوونەوەی ئاو هەروەها تۆفانی زیخ و تۆز و با لە ساڵانی ڕابردوودا لە خووزستان دا لێکەوتووەتەوە .   

هەروەها بابەتی دیکەی بە دواوە دەبێت . ڕێژەی سەرەوەی ئاوگەلی ژێروەزینی لە حاڵی نیشتنەوەیە .

دوو لێکۆڵەری ئێرانی بە بەکارهێنانی داتا و ئامارەکان لە ٤ سیستەمی ڕاداری سەتەلایتی جۆربەجۆر ، پێداچوونەوە بە ڕێژەی دابەزینی ئاو لە تاران دا کردووە .ئەوان ئەم دابەزینەیان لە ساڵی ٢٠٣ تاکوو ٢٠١٧ ئاماژە پێکردووە کە لەم ماوەیەدا ٣ مەحەلە بە خێرایی زیاتر لە ٢٥ سانیمەتر هەموو ساڵێک و بە شێوەی گشتی چەند مەتر دابەزیوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە