راوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دەدات بە ئێران کە خۆی بەدوور بگرێت لە جەنگی ئیسرائیل-حەماس

راوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دەدات بە ئێران کە خۆی بەدوور بگرێت لە جەنگی ئیسرائیل-حەماس

پەیامی کورد... راوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دەدات بە ئێران کە خۆی بەدوور بگرێت لە جەنگی ئیسرائیل _ حەماس


راوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری دەدات بە ئێران و حیزبوڵای ئێران کە خۆیان لە جەنگی ئیسرائیل-حەماس بەدووربگرن و دەشلیت، پێویستە ئەم جەنگە پەل نەهاوێت بۆ ناوچەکانی دیکە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی 2023، ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، لەمیانی گەشتەکەیدا بۆ ئیسرائیل، سەردانی ئوردنی کرد و لەگەڵ شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن کۆبوەوە.

ئۆلاف شۆڵتز، لە دیدارەکەیەکدا لەگەڵ شای ئوردن، باسی لەوە کرد پێویستە بەر لەوە بگیردرێت ئەم جەنگە پەل بهاوێت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.

راوێژکاری ئەڵمانیا ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی ئاگادار کردەوە کە خۆیان لەم جەنگە بەدوور بگرن و خۆیان تێکەڵ بەم جەنگە نەکەن.

وتەکانی ئۆلاف شۆڵتز لەکاتێکدایە کە لە نسوری لوبنانەوە شەڕ و پێکدادان لەنیوان حیزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل بوونی هەیە و حیزبوڵا بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر سنورەکانی ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل بە هێرشی موشەکی و هێرشی ئاسمانی وەڵام دەداتەوە.

چاودێرانی سەربازی و سیاسی پێیانوایە کە ئەگەر جەنگەکە بەردەوام بێت ئەگەری کردنەوەی چەند بەرەیەکی تری جەنگ هەیە لەوانە لە لوبنان و سوریاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە