پەیامی کورد ... داوا لە لایەنە عێراقییەکان و میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەکرێت بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا لە ئامادە باشی بن
بە پێی هەواڵێکی بەپەلە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس ی ئێران داوای لە لایەنە عێراقییەکان و هەروەها میلیشیاکانی سەر بە ئێران کردووە خۆیان بۆ دەست پێکردنی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا ئامادە بکەن .
هەر لەم هەواڵەدا هاتووە کە قەبیلەکانی عەرەب لە عێراق هۆشدارییان داوەتە خەڵکی کە لە بنکە و پایەگاکانی ئەمریکا دووری بگرن ، چوونکە بە ئەگەری زۆر ئێران هێرشی مووشەکە بالیستیکییەکانی خۆی بۆ سەر ئەم بنکە و بارەگایانە دەست پێدەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە