دانیمارک بە تەمای راگرتنی داواکاری پەنابەرییە لەو وڵاتە

دانیمارک بە تەمای  راگرتنی داواکاری پەنابەرییە لەو وڵاتە

پەیامی کورد ... دانیمارک بە تەمای  راگرتنی داواکاری پەنابەرییە لەو وڵاتە

 

سەرۆک وەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، هەرچەندە ناتوانرێت بەتەواوی داواکاری مافی پەنابەری سفر بکرێتەوە، بەڵام حکوومەت خواستی ئەوەی هەیە داواکاری مافی پەنابەری بەتەواوی سنووردار بکات و رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر پەیوەست بەکۆچبەران.

 

هەرچەندە ساڵی رابردو ١٥٤٧ کەس داوای مافی پەنابەریان لەوڵاتی دانیمارک کردبوو، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە کەمترین رێژەی مافی پەنابەری بەخشی لە 22 ساڵی رابردودا.

 

میتی فرێدێریکسێن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لەوتەیەکدا لەپەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ناتوانن بەڵێنی ئەوە بدەن کە بەتەواوی داواکاری مافی پەنابەری سفر دەکرێتەوە، بەڵام دەتوانن هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بەڕونی بخەنەڕو.

 

دانیمارک کەژمارەی دانیشتوانەکەی ٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس دەبێت بەشێکی هۆکاری بڕیارەکەی بۆ زیادبوونی رێژەی کۆچبەری ناگەڕێنێتەوە، لەوبارەیەوە سەرۆک وەزیران باسی لەوەکردوە، "هۆشداریدانی ئێمە لەزیادبونی کۆچبەران نیە، بەڵکو مەترسیمان لەوەیە کەتوانای تێکەڵبوونیان نیە بەوڵات و کۆمەڵگاکەمان".

 

پێشوتر و بەئامانجی خێراکردنی پڕۆسەی گەڕانەوەی بەشێک لەکۆچبەران حکومەتی دانیمارک باڵیۆزێکی تایبەتی بۆ کۆچبەران دیاریکرد بەمەبەستی دروستکردنی کامپ بۆ کۆچبەران لەچوارچێوەی یاساکانی نوێی ئەوروپادا یان گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە