مستەفا کازمی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد

مستەفا کازمی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد

پەیامی کورد … مستەفا کازمی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق دوابەدوای کۆچی دوایی د. ڕۆژ نووری شاوەیس، سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تەشرینی ٢٠٢١،  مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد و لەو پەیوەندییەدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە تەمەنی 74 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە