سلێمانی.. هاوڵاتییەك لە ئاگری باڵەخانەكەی گەڕەكی ئاشتی گیانی لەدەستداوە

سلێمانی.. هاوڵاتییەك لە ئاگری باڵەخانەكەی گەڕەكی ئاشتی گیانی لەدەستداوە

 

بەرگری شارستانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئاگرەكەی بەیانی ئەمڕۆی گەڕەكی ئاشتیی شارەكە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"وەستاكە كاری لەحیمكردنی لە تەنكی غازەكەدا كردووە". 

 

بەرگری شارستانی سلێمانی لەبارەی ئاگرەكەی بەیانی ئەمڕۆی گەڕەكی ئاشتی لە سلێمانی ڕایگەیاند،"وەستایەك لە تەنكییەكی غازدا كاری لەحیمكردنی كردووە و تەنكییەكەش غازی تیادابووە, كە بووەتە هۆی تەقینەوەی تەنكییەكە".

 

ئاماژەی بەوەش دا،"بەوهۆیەوە وەستاكە بووەتە قوربانی و گیانی لەدەستداوە, ئاگرەكە تەشەنەی كردبوو بۆ یەك دوو بینای تەنیشتنی و لەكاتی خۆیدا كۆنتڕۆڵكراوە".

 

جێگەی باسە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە، ڕووداوەکەوە بەهۆی تەقینی تەنکییەکی گازوایل بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە