وال ستریت ژۆرناڵ: ئێران بە شێوەی شاراوە درێژە بە چالاکییە ناوکییەکانی دەدات

وال ستریت ژۆرناڵ: ئێران بە شێوەی شاراوە درێژە بە چالاکییە ناوکییەکانی دەدات


پەیامی کورد … وال ستریت ژۆرناڵ: ئێران بە شێوەی شاراوە درێژە بە چالاکییە ناوکییەکانی دەدات

ڕۆژی سێشەممە ١٦ئ نۆڤەمبر ، ڕۆژنامەی "وال ستریت ژۆرناڵ" لە زاری دیپلۆماتێکی ڕۆژاوایی بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران لە سایتێک کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە چەند مانگی ڕابردوودا نەیتوانیبوو چاوەدێریی بەسەردا بکات، بە شێوەی شاراوە خەریکی بەرهەمهێنانی پارچەکانی "سانتریفیوژی پێشکەوتوو"یـە.

بەپێی ئەو بڵاوکراوەیەی "وال ستریت ژۆرناڵ" چالاکییە شاراوە و نوێیەکانی ڕێژیمی ئێران زۆر جێگای مەترسین و توانایی بەو ڕێژیمە دەدات تاکوو دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.

بە وتەی ئەو دیپلۆماتە ڕۆژاواییە، لە کۆتایی مانگی گەلاوێژ هەتا ئێستا ئەو ڕێژیمە لانیکەم ١٧٠ پارچەی "سانتریفیوژ"ی بەرهەم هێناوە و لەو سانتریفیوژانە بۆ پیتاندنی ئورانیۆم کەڵک وەردەگرێت.

بڕیار وایە دانوستانی ناوکیی زلهێزانی جیهان لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام ٢٠ی نۆڤەمبر لە شاری "ڤییەن" بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەو هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران نیگەرانییەکانی ئەو زلهێزانەی زیاتر کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە