هێزەکانی ڕێژیمی سوریا ٤٢ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە

هێزەکانی ڕێژیمی سوریا ٤٢ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە

پەیامی کورد … هێزەکانی ڕێژیمی سوریا ٤٢ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە

 

چەکدارانی رژێمی سووریا دەیان هاووڵاتیی رۆژئاوای کوردستان دەستگیر دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا، چەکدارانی رژێمی سووریا ٤٢ هاووڵاتیی رۆژئاوای کوردستانیان لە بازگەی تایهە لە گوندەوارەکانی منبج بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبەکانی رۆژئاوای کوردستان، دەستگیر کردووە.

 

هەر لەم چەند رۆژەدا، چەکدارانی رژێمی سووریا ٢٨ هاووڵاتیی حەسەکە، قامیشلۆ و دەرباسییەیان لە بازگەی ئەسریا لە رۆژهەڵاتی حەما، دەستگیر کردووە و ١٣ هاووڵاتیی کۆبانێشیان لە بازگەی تایهە لە رۆژئاوای منبج، دەستگیر کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە