پەیامی کورد … شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه
شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینى ده‌كات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شه‌پۆلێكى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان گرێته‌وه و باران به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر ببارێت.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ” شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوە بەرەو وڵاتانی شام و هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەیە”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “پێشبینى ده‌كرێت، ئەگەر گۆڕانگاریی دروست نه‌بێت لە چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان ته‌نها لە سێ ڕۆژدا هێنده‌ى كۆی ساڵی ڕابردوو باران ببارێت”.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى ئه‌و كه‌شناسه له چەند ڕۆژی داهاتوو بارانی بەهێز و لافاو وڵاتانی سوریا، لوبنان، فەڵەستین و ئوردن دەگرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە