وه‌زیری وزه‌ی سعودییه‌: کارەبای عیراق بە کەنداوەوە دەبەستینەوە

وه‌زیری وزه‌ی سعودییه‌: کارەبای عیراق بە کەنداوەوە دەبەستینەوە

پەیامی کورد... وه‌زیری وزه‌ی سعودییه‌: کارەبای عیراق بە کەنداوەوە دەبەستینەوە

وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، رێککەوتنی پەیوەستکردنی کارەبای عیراق بە کەنداوەوە کە لەسەرەتاکانی ئەمساڵ واژۆکرا لەداهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێدەکەن.

لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق، عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە راشیگەیاند، وڵاتەکەی پەلە دەکات لەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانەی لەبواری وزە لەگەڵ عیراق ئەنجامیانداوە.

وەزیری وزەی سعودیە باسی لەوەشکرد، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ عیراق لەچوارچێوەی پلانی دیدگای سعودیەیە بۆ ساڵی 2030 و تیایدا، هەردوو وڵات لەڕووی وزەوە پێکەوە دەبەسترێن و سعودیە دەبێتە خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی دابینکەری وزە لە ناوچەکەدا.

ئەوە لە کاتێکدایە، شاندێکی باڵای عیراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە سعودیە بەشداریکرد لە لوتکەی‌ ئاسایش و پەرەپێدانی کەنداو بە ئامادەبوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە