بڵاوکراوەکانی تورکیا ڕاپۆرتیان دا کە پیاوێکی نەناس لە شەقامێکی ئێستەنبول ئاگری بەرپا کرد .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بڵاوکراوەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە پیاوێکی نەناسراو لە شەقامێکی شاری ئێستەنبول ئاگری بەرپا کرد . هەواڵنێری ڕۆیتەرز سەبارەت بەم ڕووداوە نووسی : ئەم پیاوە نەناسراوە نزیکەی ٧ تا کوو ٨ گوللەی تەقاندووە . لەم ڕووداوەدا نەفەرێک بریندار بوو و لە هەمانکاتدا ئامبۆلانس و تیمی فریاگوزاری و پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە .
ئەم ڕووداوە لە ناوچەی ئامینۆنۆی ئێستەنبول ڕوویداوە و تاوانبار هەوڵیدا تاکوو چەک لە پۆلیس بگرێت . ئەم تێکهەڵچوونە لە نێوان ئەو کەسە و ئەفسەری پۆلیس دەستپێکرد کە لە کاتی ئەم تێکهەڵچوونە دا تەقەی کرد و لە ئاکامدا پۆلیسێک بریندار بوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە