بە پێی بڕیاری پاریزگای هەولێر تووندترین ڕێکاربەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە نرخ گران دەکەن

بە پێی بڕیاری پاریزگای هەولێر تووندترین ڕێکاربەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە نرخ گران دەکەن

پەیامی کورد      ...    بە پێی بڕیاری پاریزگای هەولێر تووندترین ڕێکاربەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە نرخ گران دەکەن

بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان نرخی کەل و پەل و پێداویستی خۆراک بەرەوهەڵکشانە و لیژنەکانی حکوومەتیش ڕاسپێردراون سزای سەرپێچیکاران بدەن بەهۆی گرانفرۆشییەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەسانەی بە قۆستنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یاری بە نرخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دەکەن، لەگەڵ لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر کۆبوونەوەیەکمان کرد."

پارێزگاری هەولێر ڕوونی کردەوە: "لە کۆبوونەوەکەماندا تەئکیدیمان لە چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و نرخی کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان کردەوە و لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەت بە سەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا تووندترین ڕێکارگەل لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن.''

ئومێد خۆشناو ووتیشی: "ڕامانگەیاند نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت یاری بە نرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاووڵاتییان بکات."

نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانییش ڕایگەیاند: "ژمارەی لیژنەکانی چاودێری زیاد کراوە و خراونەتە نێو بازاڕ بۆ ئەوەی چاودێریی نرخی کەل و پەل بکەن لە بازاڕدا و هەرکەسێکیش نرخ بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت."

نەوزاد کامل ووتیشی: "ڕۆژانە چەندین شوێن بەهۆی گرانفرۆشییەوە سزا دەدرێن، پێویستە هاووڵاتیانیش هاوکاری تیمەکانی چاودێریی بازرگانی بکەن و لە کاتی هەستکردن بە گرانفرۆشی پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار بکەن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە