لە سلێمانی ٦ بازرگانی مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران کە خەڵکی ئێرانن

لە سلێمانی ٦ بازرگانی مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران کە خەڵکی ئێرانن

پەیامی کورد … لە سلێمانی ٦ بازرگانی مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران کە خەڵکی ئێرانن

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، ٦ كەسیان دەستگیر كردووە كە حەب و مادەی هۆشبەریان پێبووە و بە رەگەز ئێرانین.

 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە سێ تۆمەتبار مادەی هۆشبەریان پێیەو بەكارهێنەری ئەو مادانەن، لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكرد.

 

رونیشكراوەتەوە، سەرئەنجام توانرا سێ‌ تۆمەتبار كە لە دوانیان لەداكیبووی ساڵی ١٩٨٣ن و یەكیان لە دایکبووی ١٩٩٤ن لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر بكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەب ‌و مادەی هۆشبەردا.

 

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەكان بەڕەگەز ئێرانین‌ و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بەپارێزگای سلێمانین ‌و سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە، بەشی پۆلیس و بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دووكان هەستان بەگەڕان‌ و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران و توانرا دەستگیر بكرێن و دەستیش بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەری جۆری حەب و حەشیشدا گیرا، سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە هۆشبەرەكان راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە