پۆلیسی كەناراوەكانی فەرەنسا 166 كۆچبەری رزگار كرد

پۆلیسی كەناراوەكانی فەرەنسا 166 كۆچبەری رزگار كرد

پەیامی کورد... پۆلیسی كەناراوەكانی فەرەنسا 166 كۆچبەری رزگار كرد

لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا، 166 كۆچبەر لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی فەرەنساوە رزگار كران كە بەلەمەكەیان تێكشكابوو.

پۆلیسی كەناراوەكانی فەرەنسا ئاشكرای كردووە، لە هەڵمەتێكدا 166 پەنابەریان رزگار كردووە، لەكاتێك هەوڵیانداوە بە دەریای "مانش"دا لە فەرەنساوە بپەڕنەوە بەریتانیا.

ئەوەش هاتووە، ئەو كۆچبەرانە لە بەلەمێكدا بوون و بەلەمەكەیان تێكشكابوو و ژیانیان كەوتبووە مەترسییەوە.

هەر بەپێی داتاكانی پۆلیسی كەناراوەكانی فەرەنسا، بەتەنها لەمساڵدا زیاتر لە 40 هەزار كۆچبەری نایاسایی هەوڵیانداوە دەریای مانش ببڕن و لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە