پەیامی کورد ... له ئاکامی زنجیره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی جەنگی ئاسمانی توركیا لە باشووری کوردستان ، پێگەکانی په‌كه‌كه کرانە ئامانج.
به‌پێی ڕاگەێندراوێک لە وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا لە هەژماری فەرمی تویتەری خۆیدا بڵاویکردەوە ، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بە پشتیوانی فڕۆکەکانی ئێف-١٦ كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی زاب و ئاڤاشیان/باسیان.
لە دەقی تویتەکەدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگەیاندووە:
“ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی دژ بە ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشیان/باسیان له باشووری کوردستان ئه‌نجامدراوە کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکاندا ژمارەیەک سه‌كۆی چه‌ك، پەناگە و کۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چەکدارانی پەکەکە خاپووركراوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە