فڕۆکەیەکی هاوکاری مرۆیی و تەندرووستی ووڵاتی چین گەیشتە هەولێر

بەرواری بڵاوکردنەوە :
فڕۆکەیەکی هاوکاری مرۆیی و تەندرووستی ووڵاتی چین گەیشتە هەولێر

پەیامی کورد    ...    کەمێك پێش ئێستا كاروانێكی ھاوكاری چین لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان. وەزیری تەندرووستیش ئاشكرای دەكات بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەیەك شارەزای چین سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ كونسوڵی چین لە ھەولێر ئاشكرای كرد: "ھاوكارییەكە زیاتر لە ھەزار تێستی پشكنینی ڤیرووسی كۆرۆنایە و پێشتر لە قۆناغی یەكەمدا حكوومەتی چین ژمارەیەك ماسكی وەك ھاوكاری پێشكەشی ھەرێمی كوردستان كردووە، ھیوادارین ھاوكاری زیاترمان پێبگات".

وەزیری تەندرووستی راشیگەیاند: "بڕیارە 27ی ئەم مانگە ژمارەیەك لە شارەزایانی ووڵاتی چین سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ھەڵسەنگاندنی نەخۆشی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و چۆنیەتی مامەڵەكردنی وەزارەتی تەندرووستی لەگەڵ ڤیرووسەكە، بێگومان ئێمە ھاوكار دەبین و پێشوازیان لێدەكەین، چوونكە چین ئەزموونێكی باشی ھەیە و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا زاڵبن بەسەر ڤیرووسی كۆرۆنا".

نی ڕووچی، كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی لە ھەولێر رایگەیاند، حكوومەتی چین بەردەوام دەبێت لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و چەند كۆمپانیایەكی چین بەڵێنیانداوە كە ئامێری تایبەت بە ڤیرووسی كۆرۆنا رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكەن".

گوتیشی: "ھەرێمی كوردستان لەم دۆخە بە تەنیا نابێت و گەل و حكوومەتی چین لە پشت ھەرێمی كوردستان دەبێت، لەژێر چاودێری مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەو شەڕە دەبەینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە