پەیامی کورد... فڕۆكەكانی توركیا لە ئامێدی چەند ناوچەیەکیان بوردمان کرد
سەرچاوەیەكی فەرمی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە، فڕۆكەكانی توركیا دەستیان كردوە بە بۆردومانكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكوری سنوری پارێزگاكە.
سەرچاوەكە بۆ شەفەق نیوز رایگەیاندوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە زنجیرە چیای مەتین و لە دۆڵی بیرە بۆردومانی ناوچەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردوە، هەروەها شوێنی بۆردومانەكە نزیك بوە لەچەند گوندێكی ناوچەكەوە كە سەر بە قەزای ئامێدین.
جێی ئاماژەیە، لەدوای رودانی بومەلەرزەكانی توركیاوە ئەمە یەكەمین جارە فڕۆكەكانی توركیا پێگەی پەكەكە لەو ناوچەیە بۆردومان بكەن.فڕۆكەكانی توركیا سنوری پارێزگای دهۆكیان بۆردومانكردەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە