فڕۆکەخانەکانی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێنەوە

فڕۆکەخانەکانی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکرێنەوە

سەعد حەدیسی ووتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكانی هەرێم ئاشكرا دەكات و وادەی کرانەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکەی هەرێم ئاشکرادەکات.

ماڵپەڕی “مەسەلە”ی عێراق بڵاویكردۆتەوە، سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە “كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر رادەستكردنی دەسەلاتی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە بەغدا، یەكلایی بۆتەوەو لەچەند رۆژی داهاتووشدا، گەشتی راستەوخۆ لەهەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر، دەستپێدەكاتەوە”.

حەدیسی دەڵێت “دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم رەزامەندی خۆی دەربڕیوە بە ڕادەستكردنی دەسەڵاتی فڕۆكەخانەكان، بەغدا فەرمانبەری خۆی ڕەوانەی ئەو دوو فڕۆكەخانەیە دەكات بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی دۆسیەی گۆمرۆک و پاسپۆرت و هاتووچۆی ئەمنی، سەرجەم كارەكانی فڕۆكەخانەكانیش دەكەوێتە ژێر چاودێری حكومەتی ناوەندی”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە