پەیامی کورد... فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن
بەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چیای قەرەچوغیان لە سنووری قەزای مەخموور بۆرد و مان کرد.
لەمبارەیەوە غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندین جار بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ لە سنووری مەخموور بۆرد و مان کرد.
ئەوەشی وتوە: "ئەو بۆردوومانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ کۆتاییهێنان بە جموجۆڵەکانی داعش لە سنووری چیای قەرەچوغ، بۆردوومانەکەش لە زنجیرە چیای غەڕڕە و دەوروبەری لەنێوان ناحیەی سەرگەڕان و حەویجە بوو".
وتویەتیشی کە "ئەو ناوچانەی بۆردوومانکراون دەکەونە ژێر دەسەڵاتی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی عێراقەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە