پەیامی کورد... فڕۆکەکانی تورکیا لە مەخموور ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
دوابەدوای ڕووداوەکەی بەیانی ئەمڕۆی سنووری ناحیەی ئاغجەلەر، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە کەمپی مەخموور کەوتە بەر بۆردوومان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێک لەناو کەمپی ڕۆستەم جودی لە مەخموور بۆردوومان کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان پێنج کەس بەر بۆردوومانەکە کەوتوون و دوانیان ژیانیان لە مەترسیدایە.
بەیانیی ئەمڕۆش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری گوندی «تووتەقەڵ» لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکیان پێکا، بەوتەی پۆلیسی چەمچەماڵ بە هۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی کە دوانیان هاووڵاتی مەدەنی و گوندنشینی ناوچەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە