ڕفاندنی پێنج شوانی خەڵکی خورماتوو لەلایەن داعشەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ڕفاندنی پێنج شوانی خەڵکی خورماتوو لەلایەن داعشەوە

پەیامی کورد... ڕفاندنی پێنج شوانی خەڵکی خورماتوو لەلایەن داعشەوە

چەکدارانی داعش پێنج شوانی خەڵکی گوندێکی سەر بە خورماتوویان لەگەڵ ٢٥٠ سەر مەڕدا ڕفاند.

بەپێی زانیارییەکان، شوانەکان خەڵکی گوندی حلێوەی عەرەبنشینی سەر بە قەزای خورماتوون، بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان ڕوویان لە دەشتاییەکانی سەر بە قەزای داقووق کردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش پێنج شوان و ٢٥٠ سەر مەڕیان ڕفاندووە و دواتر یەکێک لە شوانەکانیان ئازادکردووە.

ڕوونی کردەوە، بە گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە ناوچەکە، داعشەکان هەڵاتوون بۆ دۆڵەکانی ناوچەی زەرگە لە خۆرئاوای خورماتوو، شوان و مەڕەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە