ئەمریکا: سزاکانی سەر ئێران سووک نابێت

ئەمریکا: سزاکانی سەر ئێران سووک نابێت

پەیامی کورد … ئەمریکا: سزاکانی سەر ئێران سووک نابێت

 

جین ساکی، گوتەبێژ بەناوی کۆشکی سپی جەختی کردەوە: ”تەنیا لەبەر خاتری ئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا سزاکان لەسەر ئێران سووک ناکات“.

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، ئەگەر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بووەستێ، ساکی بۆ (ئەلشەرق بلومبرگ) گوتی: ”بایدن پاڵپشتیی هەوڵە دبلۆماسییەکان دەکا بۆ مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکان، کە خۆی لە بەرنامەی ناوەکیی ئێرانیدا دەبینێتەوە، بەڵام بێگومان لەبەر خاتری گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، سزاکانی لەسەر سووک ناکات“.

 

رۆژی یەکشەمەی رابردوو، جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (سی بی ئێس)ی ئەمریکی، کاتێ پێشکەشکار پرسیاری لێ کرد، ئاخۆ بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ، سەرەتا سزاکانیان لەسەر هەڵدەگرن، لە وەڵامدا گوتی: ”نەخێر“. دیسان پێشکەشکار پرسیاری کرد، ئایا لەسەر ئێران پێویستە یەکەم جار بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیوم رابگرێ، جۆ بایدن بە جووڵاندنی ئەرێنیی سەری وەڵامی دایەوە و جەختی لەسەر کردەوە.

 

لای خۆیەوە عەلی خامەنەیی، ڕێبه‌رى باڵای كۆمارى ئیسلامیی ئێران، هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکای لەسەر تاران بە مەرجی پێشوەختە دانا، دوای ئەوەی واشنتن لە رێککەوتننامەی ناوەکی کشاوەتەوە، بەر لەوەی ئێران پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە