پەیامی کورد … ئەفغانستان/ گوێکردنی موزیک لە ناو ئۆتۆمبێلدا قەدەغە کرا
بزووتنەوەی تاڵیبان دوو مەرجی بۆ شۆفێریکردن دانا و دەڵێت، نابێت لە ئۆتۆمبێلدا گۆرانی و میوزیک لێبدەن و ژنانیش بەبێ سەرپۆش سەرنەخەن.
کەناڵی تەلەفزیۆنی کابول (شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی ڕاسپاردەیەکی ئاڕاستەی شۆفێران کردووە کە لە ئۆتۆمبێلدا گۆرانی و میوزیک لێنەدەن و ژنانیش بەبێ سەرپۆش سەرنەخەن.
پێشتریش تاڵیبان پەخشی گۆرانی و میوزیکی لە تەلەفزیۆن قەدەغە کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە