فرۆکەکانی تورکیا گوندێکی سنووری ئامێدییان بۆردومان کرد

فرۆکەکانی تورکیا گوندێکی سنووری ئامێدییان بۆردومان کرد



پەیامی کورد... فرۆکەکانی تورکیا گوندێکی سنووری ئامێدییان بۆردومان کرد


کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەکانی تورکیا گوندی (سەرگەلێ)ـیان بۆردومان کرد، کە دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووجار ئەو گوندەیان بۆردوومان کردووە.تا ئێستا زیانی دوو بۆردوومانەکە بە نەزانراوی ماوەتەوە.

لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا ئەمە دووەم جارە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی سنوورە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، یەکەم بۆردومان دوێنێ بوو، لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە