لیستەی ناوی ئەندامانی دانووستانکار بۆ ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا ڕاگەێندرا

لیستەی ناوی ئەندامانی دانووستانکار بۆ ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا ڕاگەێندرا

پەیامی کورد     ...    لیستەی ناوی ئەندامانی دانووستانکار بۆ ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا ڕاگەێندرا

ئەندامێکی ئەنجوومەنی راوێژكاری عێراق (IAC) رایگەیاند، ١٠ی ئەم مانگە شاندی دانوقستانکاری عێراق لەگەڵ ئەمریکا کۆدەبنەوە، جگە لەو ئەندامانەی شاندەکە کە لەپلەی وەزیریدان، ٢١ دانووستانکاری دیکەشی تێدایە.

هیشام هاشمی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی راوێژكاری عێراق (IAC) لەپەیامێکی تویتەریدا رایگەیاند، جگە لەو وەزیرانەی ئەندامی شاندی دانووستاکاری ستراتیژی نێوان عێراق - ئەمریکان، ٢١ دانووستانکاری دیکەشی تێدایە کە پسپۆڕییان هەیە لە بوارەکانی ئابووری، سەربازی، سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

هاوکات ئەوەشی خستەڕو، لە دیارترین ناوەکانی ئەو شاندە (لوقمان عەبدولرەحمان فەیلی، ووتەبێژی دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، عەبدولکەریم هاشم، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق، لێکۆڵەرەوەی ئاکادیمی عێراقی لە ئەمریکا،  فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن، حامد خەلەف، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق)ن.
هاشمی ئاماژەی بەوەشکرد، دانووستانەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە